✻ღϠ₡ღ AWENA ღϠ₡ღ✻ |
ئاوێنه ماڵپه‌ری فه‌رهه نگ و هونه‌ری کوردی
گوگلي کوردي NOW
Blog Categories
داگرتنی کتێبی کوردی(EBOOK)
شێعر سالم مامۆستا هه‌ژار هێمن شێرکۆ بێکەس مه‌حوی عه‌بباسى حه‌قیقى حەزرەتی وەفایی یونس ره‌ئووف ( دڵدار ) پیرەمێرد بابا تایه‌ری هه‌مه‌دانی گۆران شێخ نوری شێخ صاڵح عەبدوڵا پەشێو نالی ئەحمەد به‌گی جاف ئەحمەدی خانی ئەحمەد هەردی سه‌ید کامیڵی ئیمامی زه‌مبیلی مەولەوی حـــەمـدی قانع ژیلا حسه‌ینی محه‌مه‌د ساڵح دیلان چوارینەی حکیم عمر خەییام ناری کوردی کوێستان عومەرزادە وەلی دیوانە حــــــهریــــق صهيدی هه‌ورامی ویساڵی سوارە ئیلخانیزادە صافی هیرانـــــى ئەحمەد موفتی زادە سه‌عید نه‌جاری (ئاسۆ) شه ریف حسێن په ناهی ژیاننامەى ناودارانی کورد هه‌نبانه بوڕینه نووسین به خه‌تی سۆرانی ووته به‌نر‌خه‌کان كورته چیرۆک کچه‌که‌ی کافرۆش Weather
|
یول فیلمی از یولماز گونای است که به عنوان یکی از فیلم سازان مطرح از او نامبرده می شود ایشان با درایت خاصی زندگی کسانی را به تصویر کشیده است که شاید خود نیز بخشی از ان باشد با دردها و ناراحتی های انها آشناست و صحنه ها و پیام های قوی و معنا داری را می توان در آن دید با این وجود از دیدگاه روان‌شناسی می توان انتقاد هایی هرچند کوچک را از این فیلم گرفت. ادامه مطلب
Writing at: 1 / 11 / 1390برچسب:فیلم , Time: By: محمد پیش بینی
گۆرانی بێژی ناوداری كوردستان،هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك له شاری بۆكان (رۆژهه‌ڵاتی کوردستان) له ساڵی ١٩٢١ هاتۆته دنیاوه.
حه‌سه‌ن زیره‌ك ئه‌گه‌ر له بنه‌ماڵه‌یه‌كی هه‌ژار بوو به‌ڵام هه‌ر له هه‌رزه‌كارییه‌وه توانی به ده‌نگه ناسكه‌كه‌ی خۆی ببێته ئاوازێ له گوێی هه‌موو كردێكدا بزره‌نگێته‌وه. حه‌سه‌ن زیره‌ك له ژیاندا ئازاری زۆری كێشا. ژیاننامه‌ی حه سه ن زیره ك: هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی ناوداری کورد حه‌سه‌ن زیره‌ک له گه‌ڕه‌کی سه‌ر قه‌ڵا، هه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی که قه‌ڵای سه‌ردار و مزگه‌وتی جامیعه‌و حه‌وزه‌گه‌وره‌ی بۆکانی لێ هه‌ڵکه‌وتووه، له رۆژی 29 / 11 / 1921 له دایک بووه.یازده ساڵان ده‌بێ که باوکی له‌ده‌ست ده‌دا و دایکیشی مێرد ده‌کاته‌وه. زیره‌ک و خوشک و براکانی ده‌که‌ونه ژیانێکی پڕ له سه‌خڵه‌تی جیا له یه‌ک. هونه‌رمه‌ندی شانۆکار برایم �?ه‌ڕشی سه‌باره‌ت به ژیانی حه‌سه‌نزیره‌کده‌نوسێ: پێناسه ی حه سه ن زیره‌ک به پێی ناسنامه ی ژماره 735 ی ئیداره ی سه بتی ئه حوالی شاری بۆکان،به مجۆره یه: ناو حه‌سه‌ن، شۆره تی زله "بۆکانی". ناوی باوك عه‌وڵازله بۆکانی . ناوی دایك: ئامین. رۆژی له‌دایکبوون: 29/11/1921. اوێنیله‌دایکبوون: شاری بۆکان. شوێنی وه‌رگرتنی ناسنامه: بۆکان، گه‌ڕه‌کی له‌دایکبوون: گه‌ڕه‌کی سه‌ر قه‌ڵا. خشته‌ی ژیانی هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ک: له ته مه نی ژێر ده ساڵیدا له گه ڵ عه به چاوه ش و حه‌مه حسێن چاوه ش له شاییه‌کانی ناو شار و گونده کانی بۆکان گۆرانی چریوه . له حه وت و هه شت ساڵیدا شاگرد مسگه‌ری و قاوه‌چییه‌تی ده‌کاو هه روها له به ر گاڕانی ماڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی بۆکان بووه . حه‌سه‌ن زیره‌ک 11 ساڵان ده‌بێ که باوکی له‌ده‌ست ده‌دا و دایکی شوو ده‌کاته‌وه. له‌و ساڵه‌وه هه‌تیو ده‌مێنێته‌وه و بۆ بژی‌و ده‌ست ده‌کا به قاوه‌چێتی و چاوساخی و شۆ�?یری و گزیری ئاغاوات و ..... ساڵی 1953 بۆ یه‌که‌م جار ده‌نگی له رادیۆی کوردی به‌غدا بیستراوه. 14 ی گه‌لاوێژی 1958 گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئێران، هه‌ر له‌و ساڵه‌دا له‌گه‌ڵ مێدیای زه‌ندی زه‌ماوه‌ندی کردووه. له ساڵانی 1960 – 1961 له شاری سلێمانی له تیپی شانۆی هونه‌ره‌جوانه‌کان له‌گه‌ڵ سێوه‌خان و ره‌شۆڵ عه‌بدوڵڵا له شانۆنامه‌کانی (بوکی ژێر ده‌واری ره‌ش، خه‌سوو یان ئه‌ژدیها ، ته‌ڕپیر) به‌شداری کردووه. له نێوان ساڵانی 1967 – 1968 له شاری سه‌قز هۆتێلی سێ ئه‌ستێره‌ی هه‌بووه که بۆخۆی له‌وێ گۆرانی گوتووه. ساڵی 1971 نه‌خۆشی هێرشی بۆ دێنێ و شێرپه‌نجه‌ی جه‌رگ له عه‌ردی ده‌دا و دوای ماوه‌یه‌کی زۆر له جێگادا که‌وتن له رۆژی 26/6/ 1972 له شاری بۆکان ماڵئاوایی له زێد و نێشتمانه‌که‌ی ده‌کا و له سه‌ر وه‌سێتی خۆی له داوێنی کێوی ناڵه‌شکێنه که ده‌ڕوانێته بۆکان ئه‌سپارده‌ی دایکی نیشتمان ده‌کری
Writing at: 1 / 11 / 1390برچسب:حه‌سه‌ن زیره‌ك, Time: By: محمد پیش بینی
( دڵی باوک بەخششێکی جوانی خوای گەورەیە ) بریفۆ ( ئامۆژگاری باوک دەرمانێکی شیرینە ، سودەکەی تاڵیەکەی تێدەپەڕێنێت ) دیمۆ فیلویس
ئه‌گه‌ر یه‌کێکت خۆش‌ویست، نیشانی بده،باشتره له‌وه‌ی که پێی بلێیت.
Writing at: 1 / 11 / 1390برچسب:ووته به‌نر‌خه‌کان, Time: By: محمد پیش بینی
تۆفیق مەحموود ھەمزە ناسراو بە پیرەمێرد و حاجی تۆفیق بەگ (١٨٦٧- ١٩٥٠) شاعیر و نووسەر و ڕۆژنامەوانی ناوداری کورد بوو. لە سلێمانی لەدایکدەبێ و لە لاوی‌دا زانستی ئایینی دەخوێنێت. شێخ مستەفای نەقیب و شێخ سەعیدی حەفید لە ١٨٩٨دا دەیبەن بۆ ئەستەمبوڵ. لەوێ لە کۆلیژی یاسا دەخوێنێت و لە حکومەتی عوسمانی‌دا لە چەند پۆستی ئیداری و سیاسی‌دا دادەمەزرێ. لەدوای شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران لە ١٩٢٥ و تێکچوونی بارودۆخ، دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی و تا دوا ساتی ژیانی ھەر لەوێ خەریکی کاری ئەدەبی و ڕۆژنامەوانی دەبێ. پیرەمێرد بەرھەمی ئەدەبیی زۆری ھەیە و زۆر خزمەتی ڕۆژنامەگەریی کوردی کردوە.
ئه‌وی به هێزی قۆڵی ئه‌نازێ
زوو په‌كی ئه‌خا سه‌ختی هه‌ورازێ ئه‌وی كه به بێ شایی هه‌ڵپه‌ڕێ وه‌ك ئاشی بێ دان بۆ خۆی ئه‌گه‌ڕێ
Writing at: 1 / 11 / 1390برچسب:پیرەمێرد, شێعر کوردی, Time: By: محمد پیش بینی
بابا تایه‌ری هه‌مه‌دانی یا ناسراو به بابا تایه‌ری عوریانی ، هونه‌رێكی به‌رز و هه‌ره گه‌وره‌ی كلاسیزمی كورده ئه‌م هۆنه‌ره مه‌زنه‌مان زۆر لایه‌نی ژیانی به نادیاری و شاردراوه‌ی ماوه‌ته‌وه ته‌نها ئه‌وه‌ندی لێزانراوه كه خه‌ڵكی شاری هه‌مه‌دان بووه ، كه شارێكی سه‌ر به ناوچه‌ی لوڕستانه ، چوار خشته‌كیه‌كانی به زاراوه‌ی لوڕی وتوه پیاوێكی سۆفی و خواناس بووه له خه‌ڵك دور كه‌وتۆته‌وه و گۆشه‌گیری لا په‌سه‌ند بووه ، به‌ڵكه بگات به خۆشه‌ویسته‌كه‌ی هه‌ر له‌هه‌مه‌دان كۆچی دووایی كردوه‌و گۆڕه‌كه‌ی له‌سه‌ر گردێكه كه كه‌وتۆته باكوری ڕۆژ ئاوای هه‌مه‌دان ئێستا ئارامگه‌یه‌كی جوانیان به‌سه‌ره‌وه درووست كردووه ( له وێنه‌كانی په‌یجه‌كه‌مان ئه‌لبوومێكمان بۆ وێنه‌ی مه‌زارگه‌كه‌ی درووست كردووه ) له‌باره‌ی ژیانیه‌وه گه‌لێك كه‌س لێی دواون و هه‌ریه‌كه به‌پێی سه‌لیقه‌و بۆ چوونی خۆی شتی نووسیوه به‌ڵام ژیانی بابه تایه‌ر وه‌ك و ژیانی شاعیره گه‌وره‌كانی تر به دوور نه‌بووه له ده‌ست تێوه‌ردانی مێژوناسانی ئه‌ده‌ب و ئه‌وانه‌ی سه‌رسا م و پابه‌ند بوون به‌بیروو به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بیه‌كه‌ی . له ئه‌نجامدا وا ده‌ركه‌وتووه كه‌ساڵی له دایك بوونی پێش نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی چواره‌می كۆچی نه‌بووه بابا تاهیر له یه‌كێك له چوارینه‌كانی ئاماژه‌ی بۆ ساڵی له دایك بوونی كردووه كه به پێی لێكدانه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌بجه‌دی كه‌ساڵی له دایك بوونی ده‌كاته (326) كۆچی به‌رامبه‌ر به (938) زایینی وه سالی مردنی به (401) كۆچی به‌رامبه‌ر به (1010) زایینی دانراوه به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ دروستی ساڵی مردنی له‌به‌ر ده‌ست نیه
Writing at: 1 / 11 / 1390برچسب:بابا تایه‌ری هه‌مه‌دانی, شێعر کردی, Time: By: محمد پیش بینی
پایز! پایز! بووکی پرچ زه‌رد
Writing at: 1 / 11 / 1390برچسب:پایز, بووکی پرچ زه‌رد, گۆران, شێعر کوردی, Time: By: محمد پیش بینی
ئەگەر ھاتی تەنیا وەرە ئەگەر ھاتی تەنیا وەرە ئەو بارانە پەستم دەکا کە ڕەشەبای لەگەڵدا بێ پەست دەبم بەو گوڵە گەنمەی لەگەڵ ژەنگا پەنجەیان تێک ھەڵکێشابێ ! ئەی بارانی ساڵی نەھات : ئەگەر ھاتی تەنیا وەرە! بێ ڕەشەبا و بێ دەنگ وەرە. ئەی گوڵە گەنمی زێڕ کەفتم : ئەگەر ھاتی بێ ژەنگ وەرە ھەر وەک لەناو دڵما تەنیای سەرینەکەم بۆ دوو کەسە، دوو کورسی تامەزرۆم ھەیە، دوو پاڵەشم ھەیە بۆ چای عەبدوڵا پەشێو
Writing at: 1 / 11 / 1390برچسب:ئەگەر ھاتی تەنیا وەرە, عەبدوڵا پەشێو, شێعر کوردی, Time: By: محمد پیش بینی
لەو ڕۆژەوە تۆی دیوە پەرێشانە دڵی من سەودازەدە و بێ سەر و سامانە دڵی من سەرگەشتە ئەسوڕێتەوە، بێ لانە دڵی من ... هەر ساتێک بە دەردێکەوە ناڵانە دڵی من هەرچەندە بە دویا ئەگەڕێم شار و وڵاتان دەشت و کەژ و سەحرا و چۆڵ و بیابان شێتانە ئەبێ ڕووی لە چ لا کردبێ یاران وەک بولبولەکەی وێڵی گوڵستانە بەهاران ئاخۆ لە چ لا غەزەل خوانە دڵی من یا دەربەدەی کوچی شارانە دڵی من سەد خۆزگە بێ بەو ڕۆژە کە نەمبیستبوو ناوت نەمچێشتبوو تاڵی مەیی و میخانەی چاوت نەیدیبوو دەست و پێی دڵەکەم حەلقەی داوت ئازاد بوو لە پێچ و خەمی ئەگریجەی خاوت وا ئێستا لە تاو ئاگری هیجرانی تاوت فرمێسکی ئەڵێی تەرزە و بارانە دڵی من شێخ نوری شێخ صاڵح
Writing at: 1 / 11 / 1390برچسب:لەو ڕۆژەوە تۆی دیوە پەرێشانە دڵی من, شێخ نوری شێخ صاڵح, شێعر کوردی, Time: By: محمد پیش بینی
فوستانی ره‌شی نازکی چین چینی له‌به‌ردا
وه‌ک هه‌وری سیا بێ، به‌سه‌ری قورسی قه‌مه‌ردا قوربانی نیگاهی غه‌زه‌بت ڕۆح و دڵی من یه‌ک له‌حزه، دوو سه‌د تیر و ڕمت، چۆن له‌جگه‌ر دا؟! مادام که به شمشێری برۆت له‌ت له‌ته جه‌رگم لازم نییه ئه‌و خه‌نجه‌ره، کردووته به به‌ردا دوو دیده‌یی مه‌خمووری نیگارم به شه‌باهه‌ت وه‌ک ئاهوو وه‌هایه، که له‌خه‌و بێ له‌سه‌حه‌ردا ده‌ستێ که به داوێنی ئه‌تۆ، ده‌ستێ به دڵ بم چی بکه‌م، که نییه ده‌ستێ، بکه‌م خاکێ به‌سه‌ردا قوربان، وه‌کو خاکی به‌ری پێت که‌وتووه دایم ئه‌حمه‌د، که مه‌گه‌ر دولبه‌ر، خۆی بێ له گوزه‌ردا 1896- 1935 ، هه‌ڵه‌بجه ئه‌حمد به‌گی جاف
Writing at: 1 / 11 / 1390برچسب:ئه‌حمد به‌گی جاف, شێعر کوردی, فوستانی ره‌شی نازکی چین چینی له‌به‌ردا, Time: By: محمد پیش بینی
Writing at: 1 / 11 / 1390برچسب:فێر بوونی زمانی كوردی, Time: By: محمد پیش بینی
تیرێژ که به ڕۆژ و پێل به ده‌ریا دریا له‌و ڕۆژه‌وه گوڵ پێکه‌نی، بولبول گریا خوا نووسی له چاره‌ی ڕه‌شی ئێمه‌ش به‌شمان ژینێکی هه‌ژاری پڕ له خۆزیا و بریا بیستوومه به‌هه‌شتێ هه‌یه حۆری تێدا ڕووباری شه‌ڕابی پاکی ده‌ڕوا پێدا من لێره مه‌ی و یارێ په‌یاکه‌م چ ده‌بێ؟ ده‌سکه‌وته‌که هه‌ر یه‌کن به هه‌ر دووک ڕێدا گریا گولێ بۆ گوڵاو سه‌ر ئاگر نریا ئه‌م بۆن و به‌رامه‌یه‌م نه‌بووبا بریا نرخی هونه‌ر و جوانی یه ده‌یبا گه‌ردوون کێ پێکه‌نی جارێکی، هه‌زار جار گریا بێهووده‌یه بیر و خه‌م، دڵت خۆش که برا پرسیار نه‌کرا، به‌شت درا هه‌رچی درا تۆ هێشته نه‌هاتوویه جیهان ڕۆژی به‌رێ ئه‌و ڕۆژه ده‌بوو بچیته ده‌ر، دیاری کرا به‌س هه‌ڵ بخولێ به ده‌وری پیس و پاکا تا که‌نگێ به شوین هه‌موو خراپ و چاکا گه‌ر زه‌مزه‌می، یان دای بنێ ئاوی ژیانی ناچاری ده‌بێ ڕۆچی به سینه‌ی خاکا مردن چییه؟ که‌س تێ نه‌گه‌یی تا وێستا ته‌وڕات و زه‌بوور، تا ده‌گه‌یه ئاوێستا زۆر که‌س له ژیان دواوه زانایانه بۆ باسی مه‌رگ گێل و نه‌زان ڕاوێستا
Writing at: 1 / 11 / 1390برچسب:حکیم عمر خەییام,شێعر کوردی, Time: By: محمد پیش بینی
Writing at: 1 / 11 / 1390برچسب:عـــه بـــاس کــه مــه ندی,شێعر کوردی, Time: By: محمد پیش بینی
Writing at: 1 / 11 / 1390برچسب:له یاره‌وه, ئەحمەد هەردی, شێعر کوردی, Time: By: محمد پیش بینی
Writing at: 1 / 11 / 1390برچسب:من دەڵێم شاری دڵم باغوگەڵستانەدەچــــــــم, سه‌ید کامیڵی ئیمامی زه‌مبیلی, شێعر کوردی, Time: By: محمد پیش بینی
شاری بۆکان شارێکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە لە پارێزگای ئازەربایجانی خۆرئاوای کۆماری ئیسلامی ئێران ھەڵکەوتووە. ئەم شارە لە ١٣ دەقیقە و ٤٦ دەرەجەی درێژایی رۆژھەڵاتی و ٣٢ دەقیقە و ٣٦ دەرەجەی پانایی باکورییە. بە پێی دوایین دابەشکردنەکانی ئێران بەرینایی بۆکان 2541.306 کیلومەتری چوارگۆشەیە و لە باشوری رۆژھەڵاتی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا ئێران ھەڵکەوتووە. ١٣٤٠ مەتر لە ئاستی دەریا بەرزە. شاری بۆکان لە باکورەوە لە گەڵ میاندواو، لە رۆژھەڵاتەوە لەگەڵ سایین قەڵا، لە باشورەوە لەگەڵ سەقز و له باشووری رۆژئاواوه له‌گه‌ڵ سەردەشت، لە رۆژئاواوە لەگەڵ مەھاباد ھاوسنوورە.
یەکەم سەرژمێری کە لە ساڵی ١٢٦٩ ی کۆچی مانگی ئەنجام دراوە رێژەی دانیشتوانی شاری بۆکان ١٠٠ کەس بووەو لە سەردەمای ناسرەدین شای قاجار و کاتێ سەردار عەزیز خانی موکری خاوەنی بۆکان بوو ١٠٠ بنەماڵە لە بۆکان نیشتەجێ بوون. دوایین سەرژمێریش کە ساڵی 2006 لە لایەن دایرەی ئاماری زێرانەوە بڵاو بۆتەوە رێژەی دانیشتوانی بۆکان گەیشتۆتە ١٥٩٠٠٠ کەس و دوای کرماشان، ورمێ و سنە بە پێی ژمارەی دانیشتوانی شار، لە قەرەباڵغترین شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستانە؛ ئەمەش بە ھۆی ھەڵکەوتنی بۆکان لە سەر شاڕێی سەرەکی باکور و باشووری رۆژئاوای ئێران گرینگییەکی ئەوتۆی بەم شارە بەخشیوە و بۆتە‌ھۆی کۆچی زۆر لە گوندەکان و شارەکانی دەوروبەرەوە بۆ ئەم شارە. قەزای ناوەندیی بۆکان لە چوار ناحییە پێکھاتووە و بریتین لە ئاختاچی و ئێلی تەیمور و گەورک و فەیزووڵابەگی. خەڵکی بۆکان بە زمانی کوردی و زاراوەی موکری یان موکریانی دەپەیڤن. بەم زاراوەیە ئەدەبیاتێکی فراوان نوسراوە . دانیشتووانی بۆکان لە سەداسەد ھەموو کوردن و ئایینی زۆربەیان ئیسلام و ئایین زای سوننەی شافعی یە کە لە با‌ب و باپیرانیانەوە وەک میرات پێیان گەیشتووە. شاری بوکان ئیستا دوای شاری کرمانشاە و سنە لە روژھە لاتی کوردستان سیھەم شاری گەورە و پر حەشیمەی کوردنشینە لە ئیران . ئه‌م وتاره له ویکی پێدیاوه وه‌رگیراوه. بۆ خوێندنه‌وه‌ی زۆرتر ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه ببینه: http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%A8%DB%86%DA%A9%D8%A7%D9%86
Writing at: 1 / 11 / 1390برچسب:بوکان, Time: By: محمد پیش بینی
به غه‌مزه چاوی مه‌خمووری سیاهی مه‌ستی مه‌ی كردم
Writing at: 1 / 11 / 1390برچسب:ناری,شێعر کوردی,عه‌دنان که‌ریم,وینه, Time: By: محمد پیش بینی
شاعیری لووتكە و هەڵكەوتوو سەیید عەبدولڕەحیم كوڕی مەلا سەعید ناسراو بە مەولەوی ساڵی 1806 لە گوندی سەرشاتەی دەڤەری تاوگۆزی (سەر بە هەڵەبجە) هاتۆتە دونیاوە و، هەر بە منداڵی لەسەر دەستی باوكی‌دا قورئانی پیرۆزی خوێندووە و خەتمی كردووە..
ئەوجا لە پێناوی خوێندن و زانست‌دا بە فەقێیەتی بە شارەكانی پاوە، مەریوان، سنە، بانە، سلێمانی، هەڵەبجە.. هتد گەڕاوە. دواتر لە سلێمانی لەسەر دەستی زانا (مەلا عەبدولڕەحمانی نوتشەیی) موفتیی سلێمانی و مامۆستای مزگەوتی مەڵكەندی، ئیجازەی عیلمیی وەرگرتووە. پاش تەواوكردنی خوێندن گەڕاوەتەوە بۆ ناوچەی تاوگۆزی و لەوێ لە گوندی چروستانە بووەتە مامۆستا و لەگەڵ عەنبەر خاتووندا (بە ڕەگەز ئەفغانییە) بوونەتە هاوسەر.. ئەوجا بە خولیای ڕێبازی سۆفیگەری دەچێتە تەوێڵە و بە خزمەتی شێخ عوسمانی سیراجەدینی گەورە- نەقشبەندی- دەگات و لە تەسەوفدا قووڵ دەبێتەوە و دەبێتە یەكێك لە هەڵكەوتووەكانی ڕێبازی نەقشبەندی. پاشان دەچێتە شەمێران و دواتریش بۆ گوندەكەی خۆی سەرشاتە دەگەڕێتەوە و ساڵی 1882 بە ڕووداوێكی دڵتەزێن وەفات دەكات. ەو بەرهەمە شیعرییە مەزنانەی مەولەوی كە ئەمڕۆ لەبەر دەستدان ئەمانەن: دیوانە شیعرە هەرە بە نرخەكەی بە شێوەزاری هەورامی، الفچیلە بە زمانی عەرەبی، عەقیدەی مەرزیە بە شێوەزاری سۆرانی، فوائح بە فارسی ,لەڕاستیدا مەولەوی شاعیر و فەیلەسوف و سۆفییەكی پایە بڵندی نەتەوەكەمانە، نەك هەر ئەوەندە بەڵكو ئەگەر بەراوردی خەیاڵ و توانای شیعریی ئەم زاتە لەگەڵ شاعیرانی غەیرە كوردی ئەو سەردەمەشدا بكەین، دەبینین هەموو قەڵەم و زمانێك دان بەوەدا دەنێن كە هزری ڕووناكی ئەو لەسەر هەموویانەوەیە، نەخاسمە لە بواری وەسف و لاواندنەوە و تەسەوفدا، ئەمەش نموونەیەكە لە لاواندنەوەیەكی (مرپیە) بۆ عەنبەر خاتوونی هاوسەری : هەرچی مەوینۆن شێوەی تۆش پێشەن دڵ وەهەتیتەی حەسرەتدا كێشەن هەر ماهێ نەوبۆ حاڵم پەشێوەن هیلالیش شێوەی ئەبرۆی تۆش پێوەن نەشەو ڕاحەتم نەڕۆژ دڵشادم ئەو زوڵف و ڕۆ ڕۆت مەوزاوە یادم شمشاو نەرگس وەنەوەشەی چەمەن سەیرشان ئازار بینایی چەمەن
Writing at: 1 / 11 / 1390برچسب:مەولەوی, شێعر کوردی, Time: By: محمد پیش بینی
Writing at: 1 / 11 / 1390برچسب:قانع, شێعر کوردی, Time: By: محمد پیش بینی
شاعیری گه وره ی کورد مامۆستا هێمن هێمن له شه‌وی 4 له‌سه‌ر 5 ی مانگی مه‌ی ساڵی 1921 له گوندی لاچین-ی نزیک شاری مه‌هاباد له‌دایکبووه.
Writing at: 1 / 11 / 1390برچسب:هێمن,شێعر کوردی, Time: By: محمد پیش بینی
|
About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه... شانازی ده‌که‌م که زمانی خۆمم هه‌یه...
ئاوێنـــــه :POWERED BY last post
RSS
فرهنگ کردی به فارسی ھەنبانە بۆرینە Hanbana borina
نه‌شئه‌ی پیری ئـــــــــــــــاوێـــــــــــنـه عـــه‌رز كـــه‌ر وه لـــه‌یـــلا وه صـــه‌د خـــامـــه‌وه چاوی تۆ قیبلەی عەشق و دڵداری دابه‌زاندنی ئه‌لقه‌ی ۱ تا 93 چێشتی مجێو‌ر وه‌سیه‌تنامه‌که‌ی شێرکۆ بێکەس شێرکۆ بێکەس «کوردستانی از زیباترین کلمات» جــــــاده چۆڵ و سێبه‌ر بوو روژین پیش بینی چاوه‌که‌م ئه‌مڕۆ له‌گوڵشه‌ن، گوڵ به عیشوه خۆی نواند کولکه زێرینه کولکه زێرینه نه‌ورۆز نەورۆز لە شیعری شاعرانی کورد هـــــه‌ی شه‌می شــه‌وان دڵى وام ناوێ عادەتى ئەم چەرخە وایە، ئەهلى دڵ غەمگین ئەکا بوکه باغانه لەسەر ڕووت کازیبەی زولفت وەلابە و صلى الله على ئەو بەحری نووری عیلم و عیرفانە Abdulla Pashew خـــەت و خـــاڵا و زولف و برژۆڵ لــــــەنزیک چـــــــاوی مەستە لـێ یــان پـرســیــم بـیــری ئــەکــەیـت وەڵامــم نــەدایــەوەو ڕۆشــتـم دواتــر لــە بــەر خــۆمــە چـاو مــه‌ســتـه ده هــه‌سـتــه بــێــره لام خــونـچـه گـوڵـــم سازی ئاواره خانمه موزیكژه‌نی كورد تارا جاف مردن گوليكه هه رده م بونداره بو بون كردني گشت كه س به شداره شێرکۆ بێکه‌س خۆزگه باران ده‌يزانی، باڵنده كراسی زياده‌ی بۆ گۆڕين نييە. هۆنراوەیک لە حەزرەتی وەفایی وەفایی شعر پاییز این کهنه رباط را که عالم نام است شه‌وگاری ته‌نیایی کاتێک بینیم گەڵاکان زەردەبن و هەڵدەوەرن ... چاوه‌که‌م زانیوته بۆچی خه‌و له چاوم ناکه‌وێ هەمیشە وەک نێرگز خۆت دەربخە جه‌ژنی سالیادی له دایک بونی رۆژین دوو چاوم خوێن ئه‌بارێنێ له عه‌شقی ڕوومه‌تی ئاڵت خونچە دڵ بونم لەحەسرت لێــــــــوی تــۆیە، غونچە دەم..! ئەلائەی نازەنینی شۆخی شۆخان زۆر لـه مێـژه لـێڵ بوه چاوی دڵم له م شاره دا گه‌یشتوم بە هەستی گه‌ڵایه‌ک کە ئه‌زانێ با لە هەر لایه‌که‌وە بێت کۆتاییەکەی هەر که‌وتنه هەڵبەستی دەروون Daily Links
Blog Links
قالب وبلاگ
شێعر ئاواكورد تیشکی نوێ سه رچه مه خوشه ویستی توو. ریبوار تیشکی مانگه شه و عشق زبان چمنزار هه واروو عه شقی دورترین ماڵێک بۆ نه‌ققاشی و شێعر و وێنه روستای زیبای بالاکوه چرک نویس زاگرس موزیک احادیث و سنت پیامبر (ص) رادیو سورانی ئیران ماڵپه‌ڕێکی هـه‌واڵ چهره-موسیقی،عکس،فیلم شاخه گل وبلاگ آموزشی عمومی نوسین- کوردی نیرگیزی مندالان بوکان - روژهه لات فێر بوونی زمانی كوردی کتتێبخانهی کوردی لینکه کان ماڵپه‌ڕێکی گشتی هونه‌ری کوردیه! کیت اگزوز زنون قوی چراغ لیزری دوچرخه
تبادل
لینک هوشمند
Blog Archive
آبان 1393
بهمن 1392 دی 1392 آبان 1392 مهر 1392 مرداد 1392 فروردين 1392 اسفند 1391 بهمن 1391 دی 1391 آذر 1391 آبان 1391 مهر 1391 شهريور 1391 مرداد 1391 تير 1391 خرداد 1391 ارديبهشت 1391 فروردين 1391 اسفند 1390 بهمن 1390 Blog Authors
Other Tools
|
Copyright © 2012 All Rights Reserved by awenakurd.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**